سەردێڕ:

لافاو لە کەرکوک دروستبووە و ئاو چووەتە چەند ماڵێکەوە

PM:07:00:10/12/2025

632 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانبارینەوە لە کەرکوک ئاو لە شەقامەکان کۆبووەتەوە و بەهۆیەوە ئاو چووەتە بەشێک لە ماڵەکان و هاوڵاتییانیش هۆکارەکەی بۆ پاک نەکردنەوەی مەنهۆڵەکان دەگەڕێننەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی کەم بارانباری، بەڵام بەهۆی کارکردن لە بەشێک لە شەقامەکان و پاک نەکردنەوەی مەنهۆڵەکان، ئاو کۆبووەتەوە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروست کردووە و ئاو چووەتە ناو بەشێک لە ماڵەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە،، بەشێک لە هاوڵاتییانی کەرکووک گیریان خواردووە و بەشێک بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوەوە لەکارکەوتوون هاوکات هاوڵاتییانی کەرکووک داوا لە بەرپرسانی شارەکە و تیمەکانی ئاو و ئاوەڕۆ دەکەن بە هانایانەوە بچن و رزگاریان بکەن.













گەلەری