شەپۆلی باران تەواوی هەرێمی گرتووەتەوە، کەشناسی دەڵێت، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە سلێمانی نزیکەی ١٦ باران باریوە، پێشبینیش دەکرێت شەپۆلەکە تا سەرەتا هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، شەپۆلی بارانبارین هەموو ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، لە سێ پارێزگاکەی هەرێمیش ئامادەکاری بۆ حاڵەتی نەخوازراو کراوە و داوا دەکرێت کەس سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکات.
بەگوێرەی ئامارەکانی کەشناسی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥ پۆینت ٨
ملم باران باریوە، بەوەش کۆی رێژەی باران بارینی ئەمساڵ تا ئێستا ٧٤.٨ ملم بووە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە ١٤٠،٣ ملم بووە.
هاوکات کەشناسی هەرێم باسی لەوەکردووە، لەئەمڕۆوەکاریگەری
بارانبارینەکە زیاتر دەبێت وتا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت و لە
هەندێک ناوچەش لێزمە باران دەبارێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە هەندێک کاتدا.
لە سەرجەم
پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمیش،ئامادەکاری بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو کراوە
و هۆشداریش بە هاوڵاتیان دراوە کە دووربکەونەوە لە ناوچە شاخاوییەکان و لە ماڵەوە
بمێننەوە.