سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:39:08/12/2025

924 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٢١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٤٥ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ٢١٣ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٧ دۆلار بەرزبووەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٢٥ هەزاردینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٤٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٨٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٦٥ هەزار دینارە













گەلەری