سەردێڕ:

وتەبێژی دەم پارتی: دیداری کۆمیسیۆنی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان وەچەرخانێکی مێژوویی بوو

PM:02:17:28/11/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، دیدارەکەی کۆمیسیۆنی ئاشتی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو و لە سەرەتای مانگی داهاتوودا وردەکاریی ئەو دیدارە ئاشکرادەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئایشەگول دۆغان وتەبێژی دەم پارتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، بڕیارە لە چواری مانگی داهاتوودا لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆندا، ناوەڕۆکی دیداری شاندە سێ کەسییەکەی کۆمسیۆنی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان بۆ ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە ئاشکرابکرێت.

وتیشی، نابێت زانیارییەکان تەنها لە چوارچێوەیەکی داخراودا بمێننەوە، بەڵکو مافی گشتییە وردەکاری ناوەڕۆکی گفتوگۆکان بزانن.

ئاشەگول باسی لەوەشکرد، ئەوەی بۆ داهاتووی پرۆسەکە چارەنووسسازە بەردەوامیی کۆبوونەوەکان و فراوانکردنی دەرفەتی دیدارەکانە لەگەڵ ئۆجەلان، بۆیە پێویستە لە نزیکترین کاتدا کۆمیسیۆن کارەکانی خۆی بۆ پرۆسەکە تەواو بکات و دەست بە ئەنجامدانی چاکسازیی یاسایی بکرێت.













گەلەری