PM:08:18:27/11/2025
19524 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامییەتی قەزای رانیە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پڕۆژەی ڕووناکی کەوتۆتە کار و گرێبەستی موەلیدەکان هەڵوەشاوەتەوە و بۆ کارپێکردنیان پێویستە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکیەوە گرێبەست لەگەڵ خاوەن موەلیدەکان ئەنجام بدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، قائیمقامییەتی قەزای رانییە لەبارەی هەڵکردنی موەلیدە ئەهلییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە هەموو سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکان، پڕۆژەی ڕووناکی کەوتۆتە کار و گرێبەستی موەلیدەکان هەڵوەشاوەتەوە.
دەشڵێت، بابەتی گرێبەست لەگەڵ خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان لەدەسەڵاتی ئێمەدا
نیە و بابەتێکی مەرکەزییە و پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێگای پڕۆژەی ڕووناکییەوە
گرێبەست لەگەڵ خاوەن موەلیدەکان ئەنجام
بدات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز راگیرا و ئەمەش بووە هۆی کوژاندنەوەی لە ٨٠٪ کارەبای هەرێم.