PM:01:58:27/11/2025
5740 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ لەدوای كاتژمێر چواری دوانیوەڕۆوە لە سلێمانی، نرخی هەر لیترێك بەنزین بۆ هەرسێ جۆرەكەی ٢٥ دینار دادەبەزێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی هەر لیترێک لە هەر سێ جۆرەکەی بەنزین ٢٥ دینار دادەبەزێت و هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی فرۆشی بەنزینخانەکان دەگەڕێتەوە و بەنزین زۆرە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سلێمانی، هەڵەبجە، و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان پێویستیان بە نزیكەی دوو
ملیۆن ٥٠٠ هەزار لیتر بەنزین هەیە ئێستا رێژەكە لەوە زیاترە.
هۆگر هەڵگورد - سلێمانی