PM:03:20:27/11/2025
26720 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە خورماتوو رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و چوار کەس گیانیانلەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە خورماتوو رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە و چوار کەس گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بەهۆی خێراییەوە بووە و چوار کەسەکە دوو ژن و
دوو پیاو بوون کە دانیشتووی کفری بوون.
هاوکات، دوو کەسی دیکەی ئۆتۆمبێلەکەی بەرامبەریش برینداربوون و برینی
یەکێکیان سەختە.
محەمەد عەدنان - کفری