سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:09:30:28/11/2025

8420 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ١٨٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٤٥ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ١٨٢ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٢٣ هەزاردینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٤٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٨٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٦٦ هەزار دینارە












گەلەری