سەردێڕ:

سودانی: لیژنەیەک پێکدەهێنین بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر

PM:05:25:27/11/2025

2260 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكوزیرانی عیراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان ئەنجامدا و بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر و وەزیری ناوخۆی هەرێمیش ئەندامی لیژنەكە دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوزیرانی عیراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنیی كرد سەبارەت بە هێرشە درۆنییەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر.

نوسینگەی راگەیاندنی سوودانی لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە وەزیری بەرگری، وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی دەزگا ئەمنییەكانی عیراق ئامادەبوون ، سەرۆكوەزیرانی عیراق بریاریدا لیژنەیەكی تایبەت پێکبهێنێت بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر.
هاوکات، لیژنەكە بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆی عیراق دەبێت و هەریەك لە وەزیری ناوخۆی هەرێم و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراق، ئەندامی لیژنەكە دەبن و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لیژنەیەكی هونەریی تایبەتمەند لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان هاوکار دەبن و ئەركی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە دەگرنە ئەستۆ بۆ دەستنیشانكردنی لایەنی ئەنجامدەر و ئەوانەی هاوكاریان بوون، بۆئەوەی بەپێی یاسا سزا بدرێن.













گەلەری