سەردێڕ:

راگەیەندراوی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە هێرشەکەی کۆرمۆر

PM:12:20:28/11/2025

400 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەو بەئامانجگرتنە غەدرکارانەیە دەکات کە کێڵگەی غازی کۆرمۆری گرتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چوارچێوەی هەماهەنی لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت، دەستدرێژی بۆ سەر دامەزراوە نیشتمانییەکان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئابووری و سەقامگیریی عێراق، و خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات جگە لەوانەی دەیانەوێت دەوڵەت لاواز بکەن و رەوتی گەشەپێدان پەک بخەن.

وتیشی، ئەوان پشتگیری ئەو لیژنەیە دەکەن کە لە لایەن سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی رووداوەکە و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە و پێویستە رێکاری یاسای پێویست بگرنەبەر بۆ دەرخستنی راستییەکان و دڵنیایدان لە دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە دەستدرێژییانە چونکە ئەم دامەزراوانە گرنگییەکی ستراتیژییان هەیە بۆ ئابووریی نیشتمانی

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم هێرشە وەک هەڕەشەیەکی نیشتیمانی بێت و نابێت بە سیاسی بکرێت و بۆ مەرامی هیچ لایەنێک بەکاربهێنرێت، هەروەها پاراستنی سەروەری دەوڵەت و دامەزراوە گرنگەکانی بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی هاوبەشە و پێویستی بە یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی هەیە، لە رووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری.













گەلەری