PM:08:11:27/11/2025
888 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان دەڵێت، ئەگەر گازیان بۆ دابینبکرێت ٢٤ کاتژمێر کارەبا دابیندەکەن ئەمپێری بە سێ هەزار دینار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەشڵێت، حکومەت دەڵێت رێککەوتنەکانیان هەڵنەوەشێندراوەتەوە بەڵام رێگەنادەن مۆلیدەکانیان کارپێبکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر گاز بۆ مۆلیدەکان دابینبکرێت ئامادەن ٢٤ کاتژمێر کارەبا دابیندەکەن و نرخی هەر ئەمپێرێکیش سێ هەزار دینار دەبێت.