سەردێڕ:

کوردێک خەڵاتی باشترین نووسەری کەنەدای وەرگرت

AM:11:38:28/11/2025

848 جار خوێندراوەتەوە

نووسەر و رۆژنامەنووسێکی کورد لە کەنەدا خەڵاتی باشترین نووسەری کەنەدای بۆ ساڵی ٢٠٢٥ وەرگرت لەپای ئەو کارانەی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین، هەروەها بۆ بەرگریکردن لە کەیسی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی و هاوڕێ سزادراوەکانی ئەنجامیدا.


دیاری مارف، نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد لە کەنەدا خەڵاتی ماری ئانژ گاریک وەک باشترین نووسەری ساڵی ٢٠٢٥ـی کەنەدا وەردەگرێت، لەپای ئەو کارانەی بۆ شێروان شێروانی و هاوڕێ سزادراوەکانی لە چەند ساڵی رابردوودا، لە نووسین و پەیوەندی و کەمپین و سیمینارەکانی لە کەنەدا و ئەمریکا و ئیتاڵیا ئەنجامیدا.

خەڵاتی ماری ئانژ گاریک کە رێکخراوی پێن – کەنەدا ساڵانە دەیداتە باشترین نووسەری بیانی کەنەدا، ئەمساڵ بڕیارە نووسەرێکی کورد ئەو خەڵاتە وەربگرێت.

خەڵاتەکە لەسەر ئەم بنەمایانە دەدرێت بە دیاری مارف:

- نووسینی چەندین وتار لەسەر کەیسی شێروان شێروانی و هاوڕێ دەستگیرکراوەکانی لە چەند میدیایەکی ئیتاڵیا

- ئەنجامدانی سیمینار و لەسەر کەیسەکە لە پەیمانگای واشنتنی ئەمریکا نووسین و بڵاوکردنەوەی چەندین وتار لە میدیاکانی کەنەدا لەسەر کەیسەکە و دروستکردنی کەمپینی نوسەران و رۆژنامەنوسانی کەنەدا لەسەر دۆسیەی شێروان شیروانی و گەیاندنی نامەی ناڕەزایی بە کونسوڵخانەی کەنەدا.

- کارکردن لەگەڵ نوسینگەی جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنەدا لەسەر کەیسی شێروان شیروانی و سەرئەنجام ناردنی نامەیەکی ناڕەزایی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم.

دیاری خالید مارف، لەدایکبووی سەیدسادقە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە مێژوو لە زانکۆی پونەی هیندستان، ماوەی ۱٠ ساڵ لە چەند دەزگایەکی راگەیاندنی هەرێم وەک رۆژنامەنوس کاریکردووە و نزیکەی ۱٠ ساڵە لە کەنەدا دەژی، بە زمانی کوردی وئینگلیزی لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین و دۆخی هەرێم دەنووسێت و خاوەنی چەند کتێبێکی چاپکراوە لەسەر مێژوو و رۆژهەڵاتناسی.













گەلەری