PM:04:27:27/11/2025
1204 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، تەیف سامی واژۆی ناردنی مووچەی هەرێمی کرد ویەکشەممە یان دووشەممە پارەکە دەنێردرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم دەرچووە و گەیشتووەتە بانکی ناوەندیی عێراق، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووەتە بانکی ناوەندیی لقی هەولێر.
بە وتەی چاوگەکەیش، پێدەچێت رۆژی یەکشەممە
نووسراوەکە و پارەکە بگاتە بانکی ناوندی لە هەولێر و دواتر ئەگەر هیچ کێشەیەک
درووستنەبێت رۆژی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەکە دەکرێت.