دوای ئەوەی لە ١٨ـی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیمارات بووەوە و توانیی بە ئەنجامی دوو بە یەک براوەبێت، چەند دیمەنێکی بێستوون تاوگۆزی کۆمێنتاری کەناڵ ئێن ئاڕتی سپۆرت لە یارییەکەدا دەنگدانەوەی زۆریی لە عێراقدا لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بێستون تاوگۆزی، بەڕێوەبەر و کۆمێنتاری ئێن ئاڕ تی سپۆرت، لەلایەن سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقەوە بانگهێشتی بەغدا کرا و خەڵاتی رێزلێنانی پێدرا.
دوای کۆتاییهاتنی
یارییەکە یەکێک لەو پارچە ڤیدیۆیانە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو و دەستخۆشیی زۆر لە
بێستوون تاوەگۆزی کرا لەپای کۆمێنتاریکردنی ئەو یارییە بەوجۆرە.
دوابەدوای یارییەکە
لەلایەن عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی لالیگای عێراق و یەکێتیی تۆپی پێی
عێراقیشەوە بانگهێشتی بەغدا کرا و درێسی هەڵبژاردەی عێراق و خەڵاتی رێزلێنانی
پێبەخشرا.
لەبارەی خەڵاتەکەیشەوە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق وتی، ئەم
خەڵاتە بۆ هەموو هاندەرە بەوەفاکانی عێراقە لە هەموو کوردستان. بێستون تاوگۆزیش
وتی، خەڵاتەکەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق هی هەموو خەڵکی کوردستانە.