PM:10:20:27/11/2025
2784 جار خوێندراوەتەوە
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، ئەمریکا بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی دەکات. دەشڵێت، "داوای هەنگاوی کرداریی دەستبەجێ لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆرستییە و ئامادەین پشتیوانی پێشکەش بکەین بۆ هەوڵەکانی پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی دەکات.
دەشڵێت، پێکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێم و هاوبەشانی تری عێراقی داوای هەنگاوی کرداریی دەستبەجێ لە حکومەتی عێراق دەکەن بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆرستیە کە بریتیە لە دواهەمینی ئەو زنجیرە هەوڵانەی خراپەکاران ئەنجامیانداوە بۆ لاوازکردنی سەقامگیریی عێراق و بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێم.
دڵنیایدا، ئامادەن
پشتیوانی پێشکەش بکەن بۆ هەوڵەکانی پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە و بەردەوام دەبن لە جەختکردنەوە لە گرنگیی ئەوەی عێراق سەروەریی خۆی بچەسپێنێت لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی
ئەنجام دەدرێن بۆ لاوازکردنی و دڵنیایی بدات لەوەی گشت جۆرەکانی چەک، بە تایبەت درۆن
و موشەک و رۆکێت دەهێنرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت.