PM:01:18:28/11/2025
296 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی تایبەتی ترەمپ دەڵێت، فەرمانی سەردانیکردنی بۆ عێراق لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە وەرگرتووە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، کە فەرمانی رۆیشتنی بۆ عێراق لە ترەمپ وەرگرتووەو لە نزیکترین کاتدا سەردانی عێراق دەکات.
پێشتریش ساڤایا ئاماژەی بەوەکردبوو کە
بەمنزیکانە سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.