PM:03:03:27/11/2025
1056 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی عێراق دەڵێت، رۆژی یەکشەممە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسی عێراق دەڵیت، لە یەکشەممەوە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەندێک لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
هاوکات کەشناسێکیش
دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو بەرێوەیە و کۆتایی بەم کەشە وشکە دێت و لە تەواوی ناوچەکانی
هەرێم پەڵە دەدات و ئەم زستانە پڕ باران دەبێت.