سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکەین

PM:01:27:27/11/2025

732 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر جێگای قبوڵ نییە و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، ئامانجی هێرشەکە زیانگەیاندنە بە گوزەرانی هاونیشتمانیان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و تێکدانی سەقامگیری وڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەڵامدانەوەیان بۆ ئەم هێرشە یەکلاکەرەوە و تووند دەبێت و هەموو رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان دەگرنەبەر.

هاوکات وتیشی، چەک تەنها دەبێت بەدەست دەوڵەتەوە بێت و ئەو میلیشیایانە کە لە دەرەوەی سەروەری یاسا کاردەکەن یان دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە یان لەناوببرێن.













گەلەری