PM:02:16:27/11/2025
780 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە شۆفێرانی تانکەری ئاو دەڵێن، بەهۆى هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر و کەمبووەنەوەى کارەبا، مەترسى بێئاوى لەسەر نۆ پرۆژەی نیشتەجێبوونی سلێمانى دروست دەبێت و بەهۆى نەبوونى کارەبا، شەمعەى شێرکوژ کوژاوەتەوە کە ئاو بۆ پرۆژە نیشتەجێبووەکانی سنوورى قولەرەیسى دابین دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەشێک لە شۆفێرانی تانکەری ئاو دەشڵێن، بەهۆى نەبوونى کارەبا، ناتوانن لە شەمعەکەوە ئاو بگوازنەوە بۆ پرۆژە نیشتەجێبووەکانی سنووری قولەرەیسی کە ژمارەیان نۆ پرۆژەیە و لەم شەمعانەوە ئاو وەردەگرن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کۆگاکانى ئاوى پرۆژە نیشتەجێبووەکان بەشى یەک رۆژ ئاوى کۆگاکراوى
تێدایە، بۆیە ئەگەر کارەبا نەیتەوە دانیشتوانى پرۆژەکان بێ ئاو دەبن.