AM:09:18:12/10/2025
1084 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو لە روداوێکی هاتوچۆدا لە میسر سێ دیپلۆماتکاری قەتەری گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بە وتەی چاوگە ئەمنییەکانی میسر، رووداوێکی هاتووچۆ لە دووری ٥٠ کیلۆمەتر لە شاری شەرەم شێخەوە روویداوە و هۆکارەکەشی بەهۆی خێرایی و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەوە بووە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە.
میدیاکانی میسریش دەڵێن، شاندەکە بۆ ئامادەکارییەکانی لوتکەی شەرەم شێخ بۆ ئاشتی سەردانی
میسریان کردبوو، ئەوەش دوای ئەوە دێت ماوەی چەند رۆژێکە ئاگربەستی غەززە
راگەیەندراوە و لەسەر ئەو پرسەش، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ترەمپ و سەرۆکایەتی
میسر بە بەشداری سەرکردەی زیاتر لە ٢٠ وڵاتی دیکە لە میسر کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی
پرسی ئاگربەستی غەززە.