PM:05:11:11/10/2025
1512 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین ئاماری دەنگدەرە نوێیەکانی بۆ هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی لەدایکبووی ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ دەگرێتەوە و بۆ یەکەمجار مافی دەنگدانیان دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی عێراق بە پشت بەستن بە داتاکانی کۆمسیۆن بڵاویکردەوە، کۆی گشتی دەنگدەرە نوێیەکان کە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو تۆمارکراون، گەیشتووەتە ملیۆنێک و ٨٩٦ هەزار و ١٩ کەس. لەم ژمارەیەش، ملیۆنێک و ٢٨٦ هەزار و ٣٩٨ کەس زانیارییەکانیان نوێ کراوەتەوە و ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی دەنگداندا.
بەگوێرەی ئامارەکان،لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٠٦، ژمارەیان دەگاتە ٨٣٧
هەزار و ٩٠٣ کەس، ٤٤٨ هەزار و ٥٣٢ کەسیان زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە.
لەدایکبووانی
ساڵی ٢٠٠٧، ژمارەیان دەگاتە ملیۆنێک و ٥٨ هەزار و ١١٦ کەس، ٨٣٧ هەزار و ٨٦٦ کەسیان
زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە.