سەردێڕ:

بە تۆمەتی دزینی ٤٥ مسقاڵ ئاڵتوون؛ دوو کەس دەستگیرکران

PM:03:06:11/10/2025

1680 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بە تۆمەتی دزینی ٤٥ مسقاڵ ئاڵتوون و بڕێک پارە، دوو کەس دەستگیرکران و هەروەها دەستگیرا بەسەر ئاڵتوونە دزراوەکەدا.


ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنکەی پۆلیسی بازیان سكاڵای تۆماركرد کە ٤٥ مسقاڵ ئاڵتون و بڕی دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دیناری لە ماڵەکەیدا لێ دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دوو تۆمەتبار لەسەر رووداوەکە دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر ئاڵتونە دزراوەکەشدا.

باسی لەوەشکرد، تۆمەتباران تەمەنیان ٥٥ ساڵان و ٤٠ ساڵانە و پیشەیان دەرۆزەکارە، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە.

وتیشی، هەردوو تۆمەتبار لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.













گەلەری