سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کەرکوک پۆلیسێک کوژرا

AM:09:25:13/10/2025

448 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کەرکوک پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکە برینداربوو، چاوگێکیش لە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک وتی، سێ کەسیان لەسەر رووداوەکە دەستگیرکردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، ئەو پۆلیسەی کوژراوە تەمەنی ٢٤ ساڵ بووە و کارمەندی گرێبەستی بەشی فریاکەوتنە لە کەرکوک، دوای ئەوەی فیشەکێک بەر سنگی کەوتووە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

بە وتەی چاوگێک لە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوکیش، تەقەکەرەکان چەند چەکدارێک بوون و بە هەرەمەکی تەقەیان کردووە و دوای ١٥ خولەک لە رووداوەکەش توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.


 













گەلەری