PM:06:08:09/10/2025
768 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتەکەی چەندین رێگەی گرتووەتەبەر بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی گونجاو و لە ماوەی کارکردنی حکومەتەکەیدا نزیکەی ٢١ پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لەسەر ئاستی بەغدا و پارێزگاکان تەواو کراوە و ٤٠ پڕۆژەش لە قۆناغی تەواوبووندان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگهیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژەی ئاوی زەهوری ناوەندی کردەوە کە خزمەت بە ناوچەکانی حوسێنییە و ئینتیسار دەکات لە باکووری پایتەختی بەغدا بە توانای ١٠ هەزار مەتری سێجا لە کاتژمێرێکدا.
وتیشی، "لەم
ماوەی کارکردنی حکومەتەکەماندا، نزیکەی (٢١) پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لەسەر ئاستی
بەغدا و پارێزگاکان تەواو کراوە و (٤٠) پڕۆژەش لە قۆناغی تەواوبووندان و روونی
کردەوە کە "بە چەندین رێڕەودا رۆیشتوون بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی گونجاو
و گرنگترینیان پڕۆژەکانی شیرینکردنی ئاون".