PM:05:11:09/10/2025
840 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و نوێنەری دامەزراوەیی خزمەتگوزاری بانکی بۆ مامەڵەی نێودەوڵەتی لە کۆمێرزبانکی ئەڵمانیا كۆبوونهوه و ئاسۆی پەرەپێدانی پەیوەندییە بانکییەکان لەگەڵ ئەو بانکە عێراقییانە و بانكهكانی ئهڵمانیا تاوتوێ کرا.
ئهمڕۆ پێنجشهممه ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندی عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە بەغدا پێشوازیکرد لە مایکڵ گیرمان، نوێنەری دامەزراوەیی خزمەتگوزاری بانکی بۆ مامەڵەی نێودەوڵەتی لە کۆمێرزبانکی ئەڵمانیا، لهبارهی رێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان هەردوولا گفتوگۆیان كردووه.
ئاماژه بهوهشكراوه،
لە کۆبوونەوەکەدا ئاسۆی پەرەپێدانی پەیوەندییە بانکییەکان لەگەڵ ئەو بانکە
عێراقییانەی لە بازاڕی ناوخۆدا کاردەکەن، تاوتوێ کرا، کە یارمەتیدەر دەبێت لە
پاڵپشتیکردنی چالاکییە ئابوورییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان
عێراق و ئەڵمانیا.
له راگهیهندراوهكهدا
هاتووه، جەخت لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی شارەزایی تەکنیکی و پەرەپێدانی میکانیزمی
هاوکاری لە بوارەکانی دارایی بازرگانی و بەڕێوەبردنی پارەدانی نێودەوڵەتی و بانکی
کرایەوە، ئەوەش دهبێتههۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی سیستمی دارایی عێراق و
پەیوەندییەکەی لەگەڵ کەرتی بانکی ئەوروپا.