یەکەم: پێویسته هاوڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و باشتره نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
دووەم: له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه پێویستە ماسک (ده‌مامك) به‌كاربهێندرێت.
سێیەم: ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی رەبووە و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان هه‌یه، ده‌بێت له ماڵ بمێننه‌وه و به‌بێ ماسک نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
چوارەم: له‌كاتی تێكچوونی باری ته‌ندروستی ئه‌م نه‌خۆشانه، یان ھه‌ر كه‌سێكی ئاسایی سه‌ردانی نزیكترین بنكه، یان نه‌خۆشخانه بكه‌ن.
پێنجەم: هه‌ندێک كه‌س به‌مجۆره كه‌ش و هه‌وایه تووشی هه‌ستیاریی پێست ده‌بێت، بۆیه باشتره خۆی بپارێزێت و جلوبه‌رگی داپۆشراو بپۆشێت.
شەشەم: منداڵانی قوتابخانه و باخچه‌كان باشتره له‌م رۆژه‌دا نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه بۆ یاریكردن.
حەوتەم: هه‌ر میوه و خۆراكێك له ده‌ره‌وه بوو، دانرابێت یان لێنکرێتەوە پێویسته جوان بشۆرێته‌وه.