سەردێڕ:

گومرگی عێراق: داهاتی گومرگی وڵاتەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

PM:12:21:09/10/2025

808 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گومرگی عێراق دەڵێت، داهاتی گومرگی بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی ١٥٠٪ زیادیکردووە، کە بەرزترین رێژەی بەدەستهاتووە لە ساڵی ٢٠٠٣وە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دەستەی گومرگی عێراق باسی لەوەکرد، سیستەمی راگەیاندنی پێشوەختەی گومرگی لە کانوونی یەکەمی داهاتوودا دەستپێدەکات، کە هەنگاوێکە بە ئامانجی رێکخستنی کارەکانی هاوردەکردن و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی دراو.

دەشڵێت، داهاتی گومرگی بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی لە سەدا ١٥٠ زیادیکردووە، کە ئەمەش بەرزترین رێژەی بەدەستهاتووە لە ساڵی ٢٠٠٣وە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاردەکەن بۆ ئاسانکردن و ستانداردکردنی رێکارەکان لە سەرجەم ناوەندەکانی گومرگی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە رێگەی چاودێریکردنی سنورەکانەوە.













گەلەری