سەرۆکی ویلایەتە ئەمریکا دەڵێت، ئیسرائیل و حەماس رازی بوون لەسەر قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکەی بۆ پرسی ئاشتی غەززە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاگادارکرایەوە لە رازیبوونی هەردوو ئیسرائیل و حەماس بە قۆناغی یەکەمی پلانەکە بە مەبەستی ئاگربەستی جەنگی غەزە و ناردنەوەی بارمتەکان.
باسیان لەوەشکرد،
بڕیارە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی ئیسرائیل پەرلەمانی ئیسرائیل کۆبکاتەوە بۆ
پەسەندکردنی پلانەکە.
لەسەر رێککەوتەکەس دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئیسرائیل هێزەکانی بۆ هێڵێکی رێککەوتوو دەکشێنێتەوە وەک یەکەم هەنگاو
بەرەو ئاشتییەکی هەمیشەیی و وتیشی، مامەڵە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بە
دادپەروەرییەوە دەکرێت، ترەمپ باسی لەوەشکرد، رەنگە یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو
سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
لایخۆیەوە حەماس رێککەوتنەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی،
رێککەوتنەکە بۆ کۆتاییهێنانە بە شەڕی غەززە و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلە لە کەرتەکە
و گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی دیل و بارمتەکان لەخۆدەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وتی، لە
دانوستانەکانی میسر رێککەوتن لەسەر خاڵەکانی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی
ئاگربەست لە غەززە کراوە. دووپاتیشی کردەوە رێککەوتنەکە دەبێتە هۆی وەستاندنی شەڕ
و ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل و زیندانییانی فەلەستینی.
خەڵکی غەزە لەم
بارەیەوە دەڵێن، لەماوەی دوو ساڵی شەڕی هەردوولا ، کەرتی
غەززە وێران بووە و هێشتا کاتێکی سەخت چاوەڕێمان دەکات، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە
لەمەودوا سەلامەت بین.