سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە

AM:08:25:09/10/2025

704 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٥ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦٢ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها پرسی ئاگربەستی ئیسرائیل و غەززە لەدوای ئەوەی هەردوو حەماس و ئیسرائیل رازی بوون بە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە، کە ئەویش ئازادکردنی دیلەکان دەگرێتەوە.

 

 













گەلەری