PM:11:50:08/10/2025
296 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق دەڵێت، هاوكاری هاوڵاتیان یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ ئاشكراكردنی مامه‌ڵه‌ی دووباره و ده‌ستكاریكراوی كارتی به‌شه‌خۆراك و دەشڵێت، تا ئێستا زیاتر له سێ ملیۆن سه‌رپێچیكار ناویان له به‌شه‌خۆراكی مانگانه سڕدراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د حه‌نون، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق وتی، "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له به‌شه‌خۆراكی مانگانه سڕدراوه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و ١٣٢ هه‌زار هاوڵاتی، كه زۆربه‌یان حاڵه‌تی دوباره یان مردوو یان كه‌سانی گه‌شتیار بوون، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه و له‌ڕێگه‌ی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه تۆماركراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
وه‌زاره‌تەکەی داتای زیاتر له ٣٨ ملیۆن هاوڵاتی به شه‌فافیه‌تێكی ته‌واو نوێكردووەته‌وه،
به‌مه‌ش داتابه‌یسه‌كه‌ی وردتر له دابه‌شكردنی كارتی به‌شه‌خۆراكیدا دروستكردووه،
ئه‌م رێوشوێنانه‌ش ئامانجیان رێگریكردنه له به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
به‌شه‌خۆراك بۆ سوودمه‌نده شایسته‌كانیان.
باسی له‌وه‌شكرد،
له ئێستادا وه‌زاره‌تی بازرگانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ٤١ ملیۆن هاوڵاتی ده‌كات سه‌باره‌ت
به پرسی كارتی به‌شه‌خۆراكی، له‌كاتێكدا ٣٨ ملیۆن هاوڵاتی به‌رده‌وامن له وه‌رگرتنی
به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان"، جه‌ختیشیكرده‌وه "هاوكاری هاوڵاتییان له تۆمارکردنی
سه‌رپێچییه‌كاندا یارمه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی داوه بۆ ئەوەی كه‌یسه‌كانی دووباره‌كردنه‌وه
و ده‌ستكاریكردن كۆنترۆڵبكات.