سەردێڕ:

کۆمسیۆن: لەڕێگەی تیمی گەڕۆکەوە کارتی بایۆمەتری دەنێرینە بەردەم ماڵی هاوڵاتیان

PM:06:04:08/10/2025

3484 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تیمی گەڕۆکیان رەوانەکردووە بۆ گەیاندنی کارتی بایۆمەتری بە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیاندا و دەشڵێت، سەرجەم رۆژەکانی هەفتە لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە بنکەکانیان کراوەن و هاوڵاتییان دەتوانن کارتەکانیان وەربگرنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی سێ مانگدا داتای نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەری لەدایکبووی ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ـی نوێکردووەتەوە کە پێشتر داتاکانیان نوێ نەکردبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم رۆژەکانی هەفتە لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی بۆ پێنجی ئێوارە بنکەکانیان کراوەن و دەنگدەران دەتوانن لە رۆژانی هەینی و شەممانیشدا کارتەکانیان وەربگرنەوە.

کۆمسیۆن باسی لەوەشکردووە، تیمی گەڕۆکیان رەوانەکردووە بۆ گەیاندنی کارتی بایۆمەتری بە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیاندا.













گەلەری