دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٨٥٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٧٨ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٨٥٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٥ دۆلار نزمبووەوە.
نرخی ئۆنسەی
زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو
هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی
کوردستان.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٦٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٧٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨١٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٨٩ هەزار دینارە