PM:08:05:08/10/2025
520 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، هه‌ماهه‌نگی كردووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی و به‌نیازن ئۆتۆمبێل بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هاورده بكه‌ن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عیسام ته‌میمی، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگەیاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی كردووه، به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل به قه‌رز و به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌وه.
وتیشی،
"هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نها له رێگه‌ی دوو كۆمپانیای گشتییه‌وه ده‌بێت
بۆ بازرگانیكردن و دروستكردنی ئۆتۆمبێل، به‌و مه‌رجه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له‌لایه‌ن
خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌وه به‌كاربهێندرێت، یان یه‌كێك له خانه‌واده‌كه‌ی تا پله
چوار".
ئاماژە
بەوەشکراوە، مه‌رجه سوودمه‌ند ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ به‌سه‌ره‌وه بێت و رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامێتی
بگاته سه‌رووی ٥٠٪ و ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ
هاورده ناكرێت.
باسی
لەوەشکردووە، لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌ت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌سه‌ر خواستی كڕیار
دروست ده‌كرێت، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی داواكارییه‌كانی سوودمه‌ندبووان،
به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به داواكارییه‌كانیان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئۆتۆمبێله‌كانیان، به‌گوێره‌ی جۆری كه‌مئه‌ندامێتییان.