PM:11:26:08/10/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
نوێنه‌ری عێراق له ئۆپێك پابه‌ندبوونی به‌غدای به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه و هاوپه‌یمانی ئۆپێك پلەس بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیریی بازاڕی نه‌وتی جیهانی و گه‌یشتن به هاوسه‌نگیی خوازراو دووپاتكرده‌وه و وتی، "توانای به‌رهه‌مهێنانی عێراق له شه‌ش ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا نزیكده‌بێته‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د عەدنان نه‌جار، نوێنه‌ری عێراق له ئۆپێك له لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا وتی، دۆخی بازاڕی جیهانی پشكی هه‌ر وڵاتێك له ئۆپێك پلەس دیاریده‌كات، ره‌نگه توانای به‌رهه‌مهێنان زیاد بكات، به‌ڵام ئاستی به‌رهه‌مهێنان وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، یان كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌پێی بارودۆخی بازاڕ، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێکە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆتاكان له‌سه‌ر بنه‌مای توانای بازاڕ بۆ هه‌ڵمژینی بڕی زیاده داده‌نرێت، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌كارهێنانی ناوخۆیی، به‌ڵام زۆرترین توانای به‌رهه‌مهێنان بابه‌تێكی ته‌كنیكییه كه به‌نده به خێرایی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ده‌رهێنان و ژێرخانی هه‌نارده‌كردن و پاڵاوتنی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ره‌نگه توانای به‌رهه‌مهێنانی ئێستای عێراق بگاته نزیكه‌ی پێج ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار بۆ شه‌ش ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، ئه‌م بڕه‌ش هه‌مووی بۆ هه‌نارده‌كردن ته‌رخان نه‌كراوه، به‌و پێیه‌ی تا ٢٥٪ ره‌نگه بچێته سه‌ر به‌كارهێنانی ناوخۆیی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌سته به پابه‌ندبوونی عێراق به به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به هاوسه‌نگی دابینكردن و خواست له بازاڕی جیهانی و رێكه‌وتنی ئۆپێك پلەس".