PM:10:22:07/10/2025
1204 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، شایستەی ٦ مانگی ئەو خانەنشینانە خەرج دەکرێت کە سەرەتای ئەمساڵ خانەنشینکراون و پێیان نەدراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لە سبەینێوە شایستەی شەش مانگی ئەو خانەنشیانە خەرج دەکرێت کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین کراون و وتیشی، بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ ئەو شایستەیە بەسەریانا دابەش دەکرێت.
باسی لەوەشکردووە، سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی
کوردستان خەرج دەکرێت.