وەزارەتی رۆشنبیری عێراق پلانێکی گشتگیری ئامادەکردووە و ئامادەكاری دەكات بۆ راگەیاندنی عێراق وەک پایتەختی گەشتیاری ئیسلامی ٢٠٢٦، بۆ ئهم مهبهستهش نۆژەنکردنەوەی چەندین شوێنی شوێنەواری و کەلەپوری لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دهستپێكردووه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد بەیاتی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پاراستن و چاککردنەوەی شوێنەوارەکان لە دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپوری عێراق وتی، دەستەکە کارەکانی لە خانی مەحمودییە و شوێنەکانی باب وەستنانی تاق کەسرا و عەقەرقوف تەواوکردووە، جگە لە ژمارەیەک خانوی کەلەپوری لە بەغدا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، خەریكی نۆژەنكردنەوەی دوو کەنیسەن لە شاری موسڵ، هەموو شوێنەوارەکانی بهغداش
لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بە تەواوی نۆژەن دەکرێنەوە، بە شێوەیەک کە رووی
مێژویی و شارستانی گەورەی بەغدا لە ئاستی ئیسلامی و عەرەبی و جیهانیدا دەربخات.
روونیشیکردەوە،
ئەو شوێنانەی كە پێشتر نۆژەنكراونەتەوە، جارێكی دیكەش رێكخستنەوەیان بۆ دەكرێتەوە
بۆئهوهى لەگەڵ ستانداردەكان بگونجێن، کار لە دروستکردنی سیستمێکی نوێی ئاوەڕۆ، رێکخستنی
خزمەتگوزارییەکان لە رێگەی دروستکردنی شۆستەیەکی نوێ بە دیزاینێکی مۆدێرن و بۆڕی
شاراوە، و لابردنی وایەرە کارەباییە دەرکەوتوەکان دەكرێت.
باسی
لەوەشکردووە، شێوازەکانی نۆژەنکردنەوەی دەستیش پەیڕەو دەکرێن کە لەگەڵ
ستانداردەکانی رێکخراوی یونسکۆ بۆ پاراستنی رەسەنایەتی بیناکە دەگونجێن.
پلانه نوێیهكهى
عێراق بۆ ئهم ههوڵهى، دروستكردنى پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییه بۆ شوێنەوار و شوێنە
کەلەپورییەکان، بە شێوەیەک کە رێگە بە سەردانیکاران بدات بە شێوەیەکی دیجیتاڵی
سەردانیان بکەن.