سەردێڕ:

عێراق: رێککەوتنێکمان کردووە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەتوانای ٢٤ هەزار مێگاوات

PM:04:26:08/10/2025

724 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، رێکەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی بۆ بنیادنانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا واژۆ کردووە و کە دەبێتە هۆی زیاتر بەرهەمهێنانی کارەبا بەتوانای ٢٤ هەزار مێگاوات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، زیاد عەلی، وەزیری کارەبای عێراق وتی، بەهۆی گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای جەنەراڵ ئیلیکتریک و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکە، ٤٦ تۆرباین نوێکراونەتەوە، کە بەشدارییان لە زیادکردنی نزیکەی هەزار مێگاوات کارەبا کردووە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتیمانیی عێراق.

باسی لەوەشکرد، وەزارەت بەردەوامە لە زیادکردنی ژمارەیەک وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە غاز، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە چوار هەزار مێگاوات کارەبا.













گەلەری