PM:03:39:08/10/2025
644 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دەڵێت، به‌رهه‌مهێنانی ئاردی بەشەخۆراک بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لە وڵاتەکە زیادی کردووە و كوالێتییه‌كه‌ی له ئاستی ئاردی هاورده‌كراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، موحسین محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه بڵاویکردەوە، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا واتە ٢٠٢٣-٢٠٢٤، لە بەرهەمهێنانی دانەوێڵە توانیویه‌تی بگاته ئاستی خۆبژێوی، له‌م ساڵیش‌دا به‌هۆی كارپێكردنی ١٢٢ ئاش و ١٦ ئاشی حكومی كه رۆژانه كارده‌كه‌ن، بەرهەمی دانەوێڵە بە گشتی زیادیکردووە.
سه‌باره‌ت به
ئاردی سفر روونیكرده‌وه، كه به‌رهه‌می ناوخۆ له ئێستادا ٨٠٪ـی پێداویستی بازاڕ
پڕده‌كاته‌وه و كوالێتییه‌كه‌ی له ئاستی ئاردی هاورده‌كراو دایه، هەروەها پلانێك هه‌یه
بۆ گه‌یشتن به خۆبژێوی ته‌واو له داهاتوویه‌كی نزیكدا.