AM:09:33:08/10/2025
580 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکارێکی دارایی سودانی دەڵێت، مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دابینکراوە و هیچ کێشەیەکی بۆ درووست نابێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، مەزهەر ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی باسی لەوەکرد، حکومەتی عێراق دڵنیایی دابینکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و دەستەبەرانی کۆمەڵایەتی دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی تەمموزی رابردووەوە دەست بە ئامادەکردنی بودجەی
ساڵی ٢٠٢٦ کراوە و دوای تەوابوونیشی پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
پێشتریش موعین کازمی، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وتی، موچەی وەزارەتەکانی
عێراق لەکاتی خۆیدا خەرجدەکرێت و دواناکەوێت.