PM:02:38:08/10/2025
532 جار خوێندراوەتەوە
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆ کرد بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و ئامانجیانە لەو رێگەیەوە یەدەگی نەوتی زیاتر بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، حکومەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد بۆ زیاترکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکان و گرنگیدانی زیاتر بە سەرچاوەکانی تری وەک غاز.
لە ماوەی دوو
ساڵی رابردوودا، عێراق نزیکەی ٣٠ گرێبەستی واژۆ كردووە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت،
ئەوەش بە ئامانجی زیادکردنی ئاستی یەدەگ و بەرهەمهێنانی نەوت و دەیانەوێت تاوەکو ساڵی ٢٠٢٨ بەرهەمهێنان بۆ زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە
بەرزبکەنەوە و یەدەگی نەوتییش لە ١٤٥ ملیار بەرمیلەوە بگەیەنێتە ١٦٠ ملیار.