سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: رێککەوتنەکەمان لەگەڵ بەغدا کاتییە

PM:03:25:08/10/2025

916 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، رێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا کاتییە و و رەنگە سبەینێ بەجۆرێکی دیکە بێت؛ وەزیری دەرەوەی عێراقیش وتی، نازانێت ئەمساڵ ١٢ مووچە دابەش دەکرێت یان نا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو باسی لەوەکرد، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا هەمیشە بەرزی و نزمی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئێستادا جۆرێک لە هەماهەنگی و رێککەوتنێکی کاتی هەیە، بەڵام رەنگە سبەینێ بە جۆرێکی دیکە بێت.

لای خۆشیەوە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق (پارتی) ئاماژەی بەوەکرد، هیوادارن لەم چەند رۆژەدا مووچە خەرج بکرێت، وتیشی، نازانێت ئەمساڵ ١٢ موچە دابەش دەکرێت یان نا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند کە رێکەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم کاتییە و بڕیارە تا کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق یەک بۆ دوو مووچەی پێ بنێرێت و دوای هەڵبژاردنەکان دۆخی مووچەخۆران بە خراپی بهێڵێتەوە.

 













گەلەری