PM:01:24:08/10/2025
488 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی عێراق دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەکرێت و بڕیارە بەرمهێنانی غازی سروشتی لە وڵاتەکە بگاتە ئاستی خۆبژێوی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نازم شبلی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز وتی، پلانیان هەیە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگە نەوتییەکان زیادبکەن و دەشڵێت، بەم رێگایە توانای عێراق بۆ دابینکردنی غازی سروشتی بەرزدەبێتەوە دەگاتە ئاستی خۆبژێوی.
وتیشی، حکومەتی عیراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی وزەی
نیشتیمانی کە هاوکار دەبێت لە زیادکردنی توانای بەرهەمهێانی کارەبا و شارەزایانیش
دەڵێن، عێراق لەتوانایدایە بڕی بەرهەمهێنانی غاز پێنج هێندە زیاد بکات.