AM:10:36:08/10/2025
708 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە هۆکاری پابەند نەبوون بە رێنماییەکان، چوار کاندیدی لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێبەش کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆن بە رۆژنامەی ئەلسەباحی وت، زۆربەی هۆکارەکانی دوورخستنەوەی کاندیدەکان و بێبەشکردنیان لە هەڵبژاردنەکان، پەیوەستە بەوەی کە بە پابەند نەبوون بە هەڵسوکەوت و ئاکاری باش و گونجاو، یان ئەنجامدانی هەر کردەوەیەکی تری وەک سوکایەتی و ناوزڕاندن و تۆمەتی بێ بەڵگە کە داویانەتە پاڵ کاندیدەکانی دیکە بە ئامانجی لەکەدارکردنی ناوبانگیان.
وتیشی، هەر بەو هۆکارانە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکان چوار کاندیدی لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بێبەش کردووە
و بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ئەم رێکارانە.