AM:10:33:07/10/2025
1312 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێكی سەختی هاتووچۆدا لەسەر رێگهی (بەغدا ـ دیالە)، لانیكەم ١٣ كەس گیانیان لەدەستداوە كە لەناویاندا منداڵ هەیه.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان لە زاری چەند چاوگێکی ئەمنی بڵاویانکردەوە، روووداوەكە لەنزیك ناحیەی جەدیدە شەت لەدیالە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە، كە یەكێكیان ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیوندای ئەكسێنت و ئەوی دیكەیان كیا كادێنزا بووە، لهئهنجامیشدا بووەتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلی جۆری ئەكسێنتهكه بەتەواوی بسوتێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، "لەئەنجامی رووداوەكەدا حەوت كەس لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری ئەكسێنت
گیانیان لەدەستداوە چواریان منداڵن و سەرجەمیان دانیشتووی بەغدا بوون، هاوكات شەش
كەسی دیكەش لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری كادێنزا گیانیان لەدەستداوە".
چاوگێکیش لە هاتووچۆی
دیالە ، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری كادێنزا بەشێوەیەكی سەرەتایی بەبەرپرسیاری رووداوەكە
زانیوه و جهختیكردووهتهوه، "شۆفێرەكە گیانی لەدەستداوە، شۆفێرێكی
بارهەڵگری گواستنەوەش كە لەكاتی رووداوەكەدا زیانێكی كەمی بەر ئۆتۆمبێلەكەی
بەركەوتووە راگیراوە".