سەردێڕ:

به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان نهێنی ته‌مه‌ن درێژییەکەی ئاشكرا كرد

PM:11:59:06/10/2025

2108 جار خوێندراوەتەوە

جواو مارینۆ نێتۆی بڕازیلی کە بەتەمەنترین پیاوی جیهانە نهێنی تەمەن درێژی خۆی ئاشکرا دەکات و له‌ كه‌شێكی پڕ له‌ خۆشه‌ویستیدا و له‌ناو خێزانه‌كه‌ی ئاهه‌نگی ١١٣ ساڵه‌ی له‌دایكبوونی كرایه‌وه‌.


جواو مارینۆ نێتۆ، کە ئێستا تەمەنی ١١٣ ساڵە لە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ناوی له‌ كتێبی گینس تۆماركرا دوای مردنی جۆن تینسودی بەریتانی ته‌مه‌ن ١١٢ ساڵ، به‌ فه‌رمی بووه‌ به‌ته‌مه‌نترین پیاوی زیندوو، ئه‌م مانگه‌ش له‌ ته‌مه‌نی ١١٣ ساڵیدا نازناوی به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهانی پاراست.

جواو مارینۆ نێتۆ، له‌ ویلایه‌تی سێيارا له‌ بەڕازیل له‌ خێزانێكی جوتیار له‌دایكبووه‌، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوكیدا له‌ كێڵگه‌كاندا كاریان كردووه‌، لە ئێستادا خێزانێکی گەورەی درووستکردووە، کە پێکهاتووە لە ٧ منداڵ و ‌ ٢٢ نه‌وه‌ و ١٥ كچ و كوڕی نه‌وه‌كانی.

كاتێك پرسیاری نهێنی ته‌مه‌ن درێژه‌كه‌ی لێكرا له‌وه‌ڵامدا وتی،هه‌موو شتێك له‌سه‌ر خۆت راده‌وه‌ستێت، و لەگەڵ کەسانی باش بژی و ژیانت لە خۆشەویستیدا بهێڵەرەوە.















گەلەری