سەردێڕ:

تەنها لە یەک مانگدا ٨٠ حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە

PM:09:27:06/10/2025

1144 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری هەولێر لە راگەیاندراوێکیدا دەڵێت، مانگی ڕابردوو حاڵەتەکانی گەستنی سەگ لە سنوری هەولێر زیادیکردووە و تەنها لە یەک مانگدا ٨٠ حاڵەت تۆمارکراوە.


نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری هەولێر دەشڵێت، پێوەدانی دووپشک لە سنوری هەولێر زیادیکردووە و تەنها لەو مانگەدا ٨٦ حاڵەت تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەکەش لە ١ـی ئەیلول تاکو ٣٠ ئەیلول ٨٠ حاڵەتی گەستنی سەگ و دوو حاڵەتی پێوەدانی مار تۆمارکراوە.














گەلەری