PM:07:43:06/10/2025
1368 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی پزیشکانی دەرچووی دەرەوەی وڵات دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە ، لەلایەن هێزێکی ئەمنی چوار پزیشک دەستگیرکران و نوێنەری پزیشکانیش دەڵێت، تائێستا چارەنووسیان دیارنیە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نوێنەری پزیشکانی دەرەوەی وڵات رایگەیاند، هێزەکە لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیدا بە لێدان و بە زۆر پزیشکەکانیان سواری سەیارە کردووە و نازانن براون بۆ کوێ.
هاوکات تۆڕی
هاوپەیمانیی ١٩ـیش رەفتاری هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بەو پزیشکانە رەتدەکەنەوە و
دەشڵێن پێویستە بەزووترین کات ئەو چوار پزیشکەی دەستگیرکراون ئازادبکرێن.
ئەمەش لە
کاتێکدایە ئەمڕۆ پزیشکانی دانەمەزراوی دەرەوەی وڵات کە ژمارەیان ٥٣ پزیشکە
لەبەردەموەزارەتی تەندروستیداگردبوونەوە و داوای دامەزراندن و مافەکانی
خۆیانیان کردووە.