PM:04:23:06/10/2025
836 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە هاوڵاتیانی رزگاری لە گەرمیان دژى نەبوونی خزمەتگوزاریی گردبوونەوە و دەڵێن، گرفتی نەبوونی ئاو و ئاوەڕۆ و قوتابخانە و خزمەتگوزاری دیەکەیان هەیە، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش بۆ ئەوەی گوێ لە داواکانیان بگرن سەردانیان کردن و دەڵێن، پارتی و یەکێتی ١٪ـی داهاتی گەرمیانیان بۆ خەڵکەکەی خەرجکردایە ئێستا گرفتیان نەبوو و دەشڵێن، حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی تەنها چەتەیی و تاڵانی دەزانن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەشێک لە هاوڵاتیانی رزگاری لە گەرمیان دژى نەبوونی خزمەتگوزاریی گردبوونەوە و دەڵێن، گرفتی نەبوونی ئاو و ئاوەڕۆ و قوتابخانە و خزمەتگوزاری دیەکەیان هەیە.
هاوکات شوان
جەلال، سەرۆکی لیستی
نەوەی نوێش لە دیالە رایگەیاند، حکومەتە ماوەبەسەرچووەکەی پارتی و یەکێتی تەنها چەتەیی و
تاڵانی دەزانن.
هاوکات مۆفەق حسێن، کاندیدی نەوەی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەر پارتی و یەکێتی ١٪ـی داهاتی
گەرمیانیان بۆ خەڵکەکەی خەرجبکردایە گرفتەکان چارەسەردەبوون.