PM:03:33:06/10/2025
912 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، چەردەی شەشەمی پارەی گەنمی جوتیاران کە بڕی ٥٠٠ ملیار دینارە بۆ ئەمساڵ خەرجدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارای عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە رەزامەندی سەرۆکی حکومەت و رێنماییەکانی وەزیری دارایی دەستیان کردووە بە خەرجکردنی چەردەی شەشەمی پارەی جوتیاران.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم رێوشوێنە لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەت دێت بۆ
پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی نەختینەی دارایی کە سەقامگیری بارودۆخی
جووتیاران مسۆگەر دەکات و هانیان دەدات بۆ بەردەوامبوون لە گەشەپێدانی بەروبوومی
ستراتیژی.