سەردێڕ:

تەیف سامی لەبارەی مووچەوە دڵنیای دەداتە فەرمانبەران

PM:02:57:06/10/2025

1632 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ مووچه‌ى پۆلیس و سه‌ربازانى سوپاى عێراق كه‌م بكرێته‌وه‌، وەزیری دارایش لەبارەی مووچەوە دڵنیایدا و وتی، مووچە دابینکراوە و لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، هه‌واڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پۆلیس و سه‌ربازانى سوپا به‌ دوور ده‌خاته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "مووچە بەگوێرەی یاساو خشتە زەمەنی پەسەندكراو خەرج دەكرێت و دۆخی دارایی بەو جۆرە بەڕێوەدەبێت كە زامنی بەردەوامی جێبەجێكردنی پابەندییەكان بكات بەرامبەر بە فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.

وەزارەتەکە دەشڵێت، "داوا لە هاوڵاتیان و سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن دەكەین تەنیا پشت بە بەیاننامە فەرمییەكان ببەستن، ئاگاداربن و شوێن پروپاگەندە نەكەون، وەزارەت پارێزگاریی لە مافی یاسایی خۆی دەكات بۆ بەدادگاگەیاندنی ئەوانەی هەواڵی درۆ بڵاودەكەنەوە".


 













گەلەری